تائێستا لەسلێمانی پێنج كرێكار گیانیانلەدەستداوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عوسمان زیندانی سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی بیناسازی سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبون لەگەڕەكی قولەرەیسی كرێكارێك لەكاتی كاركردندا كەوتوەتەخوارەوەو گیانی لەدەستداوە، كرێكارەكە تەمەنی 21 ساڵەو بە رەگەز عەرەبەو دانیشتوی حەسەكەیە لە سوریا.
عوسمان زیندانی باسیلەوەشكرد كە كرێكارەكە كڵاوی لەسەر نەكردوەو خۆی نەبەستوەتەوەو تا رادەیەكی زۆر سەلامەتی لە پرۆژەكەدا نەبوە، ئامانجیانە بە كۆنفرانسەكەیان كرێكاران هۆشیار بكەنەوەو مافی ئەو كرێكارەش كە خانەوادەی هەیە نەفەوتێت، تائێستاش لە پارێزگای سلێمانی ئەمە پێنجەم كرێكارە گیانیلەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group