نەوا-
ئەوس مەهداوی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە: ئەنجومەنەكەیان بە زۆرینەی دەنگ بڕیارێكی یاسایی و پابەندكەری دەركردوە بۆ راگرتنی رێكارەكانی بەقەزاكردنی جەلەولا، بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە هەردو ناحیەی جەلەولاو سەعدیە وەك خۆیان دەمێننەوەو دەگەڕێنرێنەوە سەر قەزای خانەقین.
مەهداوی ئاماژەی بەوەشكردوە، نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق دەكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەقەزاكردنی جەلەولا بەمەبەستی پاراستنی پێگەی ئیداری و دەستوریی ناوچەكە.
پێشتر لە نوسراوێكدا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە یەكەی كارگێڕیی جەلەولای لە ناحیەوە بۆ قەزا راگەیاندو وەزارەتی پلاندانانی عیراقیش رەزامەندیی لەسەر بە قەزاكردنی دابو.