رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ناڕەزایەتی لەسەر گرانی نرخی كارەبا دەردەبڕن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر دۆخی كارەبا و گرانی نرخی كارەبا راپۆرتێكیان پێشكەش بە داواكاری گشتی سلێمانی كردووە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دەبێت 5%ی داهاتی خێزان بۆ كارەبا بڕوات، بەڵام لە هەرێمی كوردستان هەموو موچەو داهاتی خێزان دەبەن بۆ كرێی كارەبا.
رونیشیان كردەوە، ناڕونی لە پسوڵەی كارەبادا هەیە و هیچ پێوەرێك لە ماڵەكاندا نیە كە بزانرێت ماڵەكان چەندیان خەرجكردووە.
فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەوەشیان ئاشكراكرد، لە هەموو دونیادا كارەبای ماڵان نابڕدرێت، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان كارەبا ئەو ماڵانە دەبڕێت كە پارەیان نەداوە، لەكاتێكدا لە هەموو دونیادا وایە دەتوانرێت بە رێژەیی كارەباكەی ببڕێت نەك بەیەكجاری هەمووی ببڕێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group