نەوا-
بەشێوازێكی تەندروست ئەو مادە هۆشبەرانەی لەساڵی 2025 دا دەستیان بەسەرداگیراوە لەناودەبرێن، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت: بەراورد بەساڵانی رابردو رێژەی بەكارهێنەرانی سەرجەم مادەكان كەمیكردوە.
كارزان شێركۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كۆی ئەو مادانەی لەناودەبرێت لەساڵی 2025دا دەستیانبەسەردا گیراوەو لەلایەن دادگاوە بڕیاری لەناوبردنی دراوە كە لە 184 دۆسیەدا خۆی دەبینێتەوە.
وتیشی: هەوڵەكانیان بۆ دەستگیركردنی بازرگانان و بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەر بەردەوام دەبن و سوپاسی هاووڵاتیانیش دەكەن كەهەمیشە هاوكاریان بون.