نەوا-
قایمقامییەتی سلێمانی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەبارەی ئەو شەڕە میدیایەی كە هەیە لەسەر بابەتی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی.
فازیل عومەر قایمقامی سلێمانی بەوەكالەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، 18 كەس بە نیازبوون جۆرە دەرمانێك كە زیانی هەیە بۆ كێڵگە پەلەوەرییەكان بەكاری بهێنن، بەڵام دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستی بەسەر دەرمانەكاندا گرتووە و تۆمەتبارەكانیشی دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاشكراشیكرد، بەشێك لەو كێڵگە پەلەوەرییانەی دەرمانەكانیان بەكارهێناوە فریانەكەوتوون بەرهەمەكانیان بخەنە بازاڕەوە.
فازیل عومەر دڵنیایی دا بە بە هاوڵاتییان و جەختی كردەوە، هیچ مەترسییەك نییە و خۆشیان لەو بەرهەمانە دەخۆن كە لە بازاڕەكاندا هەیە.