ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەكان داخرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەكانی هاتن و چوون بە تەواوی داخرا.
 مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دوای چۆڵكردنی ئاسمانی عێراق، ئێستا ئاسمانی عێراق بە تەواوی بە رووی گەشتەكانی هاتن و چوون داخراوە.
 ئەمە لە كاتێكدایە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 28ی شوبات وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەكەی هێرشی بۆ سەر ئێران دەستیپێكرد.
 لای خۆشیەوە، میدیای ئەمریكی بڵاویكردەوە، هێرشەكە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریكا بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group