شەپۆلێكی بەهێزی باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند، دوابەدوای ماوەیەك لەلاوازبوونی شەپۆلەكانی بارانبارین لە 12ی ئەم مانگەوە ناجێگیری لە كەشوهەوا  دەستپێدەكات و تا 24ی مانگ بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشكرد، لەماوەی ئاماژەپێكراودا ناجێگیری بەهێز لە كەشوهەوادا دروستەبێت بەهۆی كۆبوونەوەی هەوای شێدار و گەرم لەگەڵ هەوای ساردی چینە بەرزەكانی ئاسماندا كە هۆكارن بۆ دروستبوونی كەڵەكە هەوری گەورەی سوپەرسێڵ كە هەورە بروسكەی توند و لێزمە باران و تەرزەیان لەگەڵ ئەبێت بەتایبەت لە رۆژانی 15 و 16ی مانگ ناجێگیریەكە بەهێزتر ئەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەگەری بارینی بارانێكی زۆر ئەبێت كە لەهەندێ شوێندا ئەگەری دروستبوونی لافاویشی لێدەكرێت لەگەڵ بارینی تەرزەی گەورە و دروستبوونی گەردەلولی تۆڕنادۆ بەتایبەت لەناوچە گەرمەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group