سەرۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی كرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك رابەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران و رایگەیاند، هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ وەستاندنی شەڕ لە ناوچەكەدا.
لە پەیامەكەیدا سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاندوە، ئومێد دەكەن كە قۆناغی داهاتو ببێتە وێستگەیەك بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕو دەستپێكردنی گفتوگۆ كە بە جۆرێك ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ گەلی ئێران دەستەبەر بكات.
سەرۆك كۆماری عیراق راشیگەیاندوە كە  هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ وەستاندنی شەڕ لەناوچەكەو پاڵپشتی لە هەمو ئەو هەوڵانەش دەكات كە بە ئامانجی وەستاندنی شەڕو هێوركردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكە خراوەنەتەگەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group