نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی باڵای سەربازی و ئەمنی دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگە، سەرپەرشتیی كۆبونەوەیەكی باڵای سەربازی و ئەمنی كردوەو بە وردی تیشكخراوەتە سەر دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەكانی ناوچەكەو لێكەوتەكانی شەڕو كاریگەرییە مەترسیدارەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، هەروەها چەندین بڕیارو رێنمایی بۆ پتەوكردنی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی مامەڵەكردنی دەزگاكانی راگەیاندن لەگەڵ روداو و پێشهاتەكاندا دەركران.
راشگەیەنراوە كە نێچیرڤان بارزانی دوپاتیكردوەتەوە كە هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك نابێتە بەشێك لە شەڕو ململانێكان و پاراستنی ئارامی وڵات لە پێشینەی كارەكان دەبێت، بەهیچ شێوەیەكیش رێگە نادرێت خاكی هەرێمی كوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران یان هەر وڵاتێكی دیكەی دراوسێ.
لەتەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەشدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە كراوە  كە لەلایەن گروپەكانی عیراقەوە بە درۆن و موشەك دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەوە جەختكراوەتەوە كە حكومەتی فیدراڵی عیراق بەرپرسیارە لەوەی ئەركی خۆی جێبەجێ بكات بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە و دۆزینەوەو سزادانی ئەنجامدەرانی، چونكە ئەم پەلامارانە پێشێلكارییەكی رونی سەروەریی وڵاتن و هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی گشتی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group