پۆلیسی سلێمانی بەهۆی وەرگرتنی پارەی جەژنانەوە تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، تۆمەتبارێكیان بەتۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لەهاوڵاتیان بەناوی كۆمپانیای پاكەرەوەوە دەستگیركردوە.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندوە، دوای ئاگادار كردنەوەی مەفرەزەكانیان كە كەسێك لەگەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەناوی كۆمپانیای پاكەرەوەوە پارەی جەژنانەی لەهاوڵاتیان وەرگرتوە، دەستبەجێ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنەكەو توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە لەهاوڵاتیانی وەرگرتبو كە بڕەكەی نزیكەی 150 هەزار دینار بوە.
ئاماژەشیكردوە، تۆمەتبار پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراوەو لەئێستادا راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group