نەوا-
موجتەبا خامنەیی رێبەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران یەكەمین پەیامی ئاڕاستەی گەلی ئێران و هێزە سیاسی و سەربازییەكانی وڵاتەكەی كرد.
لەبەشێكی پەیامەكەیدا موجتەبا خامنەیی رایگەیاندوە، كاتێك هەواڵی ئەنجومەنی شارەزایانی پێگەیشتوە بۆ دەستنیشانكردنی وەك رێبەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران، بەلایەوە قورس بوە لەسەر كورسییەك دابنیشێت كە هەریەك لە ئیمام خومەینی و عەلی خامەنەیی بۆ ماوەی چەندین دەیە لەسەری دانیشتون و بەردەوامبون لە سەرخستنی شۆڕش و وڵاتی ئێران.
رابەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەشیكردوە كە گەلی ئێران سەلماندویانە وڵاتەكەیان لەدوای كوشتنی خامەنەیی باوكی بەبێ رێبەرو فەرماندەی سوپا بەرگری لە وڵاتەكەیان بكەن، ئەم زیندوییەی گەلی ئێرانیش وای لە دوژمنەكانیان كردوە توشی سەرسوڕمان ببن.
لەكۆتاییدا خامەنەیی داواشی لە رێكخراوەكان كردوە هاوكاری ئەو كەسانە بكەن كە لێقەوماون و پێویستیان بە هاوكاری و بەهاناوەچون هەیە.