نەوا-
كەناڵی (ئەی بی سی نیوز)ی ئەمریكا وردەكاریی ئەو ئاگادارنامەیەی دەزگای هەواڵگریی FBI تاوتوێكرد كە لەكۆتایی مانگی شوباتدا بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیسی كالیفۆرنیای ناردوە.
بەگویرەی ئاگادارینامەكەو ئەو زانیارییانەی دەست (ئێف بی ئای) كەوتوە، لە ئەگەری هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، تاران پلانی داناوە لەڕێگەی كەشتییەكی نەناسراوەوە لە كەناراوەكانی كالیفۆرنیا بە درۆن هێرش ئەنجامبدات.
لە هەواڵی كەناڵەكەدا ئاشكراشكراوە كە هیچ زانیارییەكی زیاتر دەربارەی كات و شێوازو ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە نیە كە باسی لێوەكراوە.
پێشتر دەسەڵاتدارانی كالیفۆرنیا بڵاویانكردەوە كە باری نائاسایی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان بە شێوەیەكی كارا رادەگەیەنن.