بەهۆی بۆردومانەكانەوە زیاتر لە یەك هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ئێران كوژراون

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەرانا ئاماری هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكای بۆ سەر رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بڵاوكردوەتەوەو رایگەیاندوە،  لەماوەی 24 كاتژمێردا نزیكەی 312 هێرش كراوەتە سەر 15 پارێزگای رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران  كە 35 بنكەی سەربازیی و كۆگاكانی نەوت و ژێرخانی وزەی ئەتۆمی ئێران كراونەتە ئامانج.
راشیگەیاندوە، هەر بەهۆی هێرشەكانەوە 10 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و 91 ی دیكەش برینداربون، هەروەها زۆرترین هێرشەكانیش بۆ سەر تاران، سنە، ئەسفەهان و ئەلبورز ئەنجامدراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو لەدەستپێكی هێرشەكانەوە بۆ سەر رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران تائێستا یەك هەزارو 286 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون كە لەو ژمارەیە 205 یان منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group