نەوا-
شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
هەڤاڵ سدیق شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، لە كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، شەپۆلێكی بارانبارین سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
باسی لەوەشكرد، سەرەتای شەپۆلی بارانبارینەكە بە بارانی بەخوڕ و بەلێزمە لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای هەولێر، دهۆك، زاخۆ، سۆران، موسڵ و كەركوكەوە دەستپێدەكات.
ئاشكراشیكرد، لە كاتەكانی ئێوارەوە، بارانبارین تەواوی ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوە، هەروەها ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.