نەوا-
لە رونكردنەوەیەكدا هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندوە، وەك حكومەتی خۆجێیی سلێمانی بەڕۆحی خۆیان بێلایەنییان لە هەر ململانێیەكی سیاسیی و ناكۆكییەكی كەسیی پاراستوەو دەپارێزن، بەرگریكاری بەردەوامبون و دەبن لە هاوڵاتیبون و سەروەریی یاساو پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی و ئازادییەكان.
هەڤاڵ ئەبوبەكر راشیگەیاندوە، بەئەركی خۆی دەزانێت داوای لێبوردن لە هەر كەس و لایەنێك بكات كە بەهۆی لێكدانەوەكانییەوە نیگەران بوبێت، خواستیانە رێكخستن و یەكخستنی ناوماڵی كوردەو بەدورن لە هەر دوبەرەكییەك، دەخوازن لە نزیكترین كاتیشدا هەمو ئەوانەی بەهۆی روداوەكانی لالەزاریشەوە دوچاری دۆخێكی نائاسایی بونەتەوە بگەڕێنەوە ناویان و بە هەموان كوردستان لە هەر پیلان و هەڕەشەیەك بپارێزن.
جێی ئاماژەیە، لەچاوپێكەوتنێكدا پارێزگاری سلێمانی باسی لە روداوەكانی هۆتێل لالەزار كردبوو ئەمەش نیگەرانی لایەنگرانی بەرەی گەلی لێكەوتبوەوە.