وەرزی قەدەغەی راوە ماسی دەستپێدەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، بەپێی نوسراێكی بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسیی وەرزی قەدەغەی راوە ماسی دەستپێدەكات لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی كە سامانێكی گرنگی نیشتیمانییە.
راشیگەیاندوە، بڕیاری قەدەغەكردنەكە لەڕێكەوتی 15-3ـەوە دەستپێدەكات و لە 15-6 كۆتایی دێت، لەوماوەیەدا بەهەمو شێوەیەك راوكردنی ماسی قەدەغەیە، بۆیە پۆلیسی دارستان و ژینگە لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان و هێزە پەیوەندیدارەكانی دیكە رادەسپێردرێن بۆ چاودێریكردنی روبار، بەنداو و چەمەكان بۆئەوەی هەر كەسێك ماسی راو بكات دەستگیری بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group