نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سەیرانبەن بڵاویكردەوە، جموجوڵی بازرگانی دەستیپێكردوەتەوە كە لەسەرەتای دروستبونی شەڕی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل مەرزەكە داخرابو هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری تێدا راگیرا.
ئاماژەشیكردوە، دوای هەوڵێكی زۆری سەرپەرشتیاری دەروازەی سەیرانبەن و پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ بەڕێوەبەری پایانەی مەرزەكە لە رۆژی شەممە 14/3 جارێكی تر دەروازەكە بەڕوی بارهەڵگرەكاندا كرایەوە هاتوچۆی بازرگانی دەستیپێكردەوە بۆ گواستنەوەی شتومەك و كاڵا بازرگانیەكان بۆ شاری سلیمانی و هەرێمی كوردستان.
لەلایەكی ترەوە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشكرایكردوە، لە رۆژی یەكشەممە 15/3ـەوە دەروازەكەیان لەگەڵ دەروازەی گومرگی تەمەرچینی ئێرانی لە ڕوی هاتوچۆی گەشتیاری و جموجوڵی بازرگانییەوە دەكرێتەوەو وەك جاران ئاسایی دەبێتەوە