ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی ناردنی هێزی زەمینی بۆ دوورگەی خارگ كردووە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرایكردوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا چاوی لە ناردنی هێزی سەربازییە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی.
بە گوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت بژاردەكانی كۆنتڕۆڵكردنی گەرووی هورمز زیاد بكات، هەرچەندە لە قۆناخی یەكەمدا، ئەمریكا بە نیازە لەڕێگەی دەریا و ئاسمان، هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی گەرووە هەستیارەكەی جیهان بدات.
باس لەوەشكراوە،لە ئەگەری كۆنتڕۆڵكردنی گەرووی هورمز، ئەمریكا پێویستی بە هێزی زەمینییە، تاوەكو تەواو كۆنتڕۆڵی دۆخی هاتووچۆی كەشتییەكان بكات.
هەروەها، چوار سەرچاوەی جیاواز بە رۆیتەرزییان راگەیاندوە، پلانێكی سەربازی تاوتوێدەكرێت و جێگیركردنی سەرباز لە گەرووەكە، یەكلاییكەرەوەیە.  
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا نووسراوە، ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی ناردنی هێزی زەمینیان بۆ دوورگەی خارگ لە باشووری ئێران كردووە.  
دوورگەی خارگ، ناوەندی هەناردەكردنی90%ی نەوتی ئێرانە، بەڵام ئەم بژاردەیە بە بژاردەیەكی مەترسیدار لە نێو ئیدارەی ترەمپ وەسف كراوە، چونكە درۆن و مووشەكەكانی ئێران بە ئاسانی دەگەنە دوورگەی خارگ.   

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group