عەلی حەمە ساڵح: بەرهەمهێنانی غاز دەستیپێكردوەتەوە بەڵام بەڕێژەی كەمتر

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست بڵاویكردوەتەوە، بەرهەمهێنانی غاز دەستیپێكردوەتەوە، پێشتر بەرهەمی رۆژانە نزیكەی 70 بارهەڵگربو، 35 بارهەڵگر دابەشدەكرا بەسەر ماڵاندا بە 8500 دینار 35 بارهەڵگریش بە بازرگانی دەفرۆشرا.
عەلی حەمە ساڵح راشیگەیاندوە،  ئێستا بەرهەم بوە بە 20 بارهەڵگر داناغاز هەموی دەفرۆشێتە كۆمپانیا، كۆمپانیاش گرێبەستێكی هەیە نیوەی كە 10 بارهەڵگرە بۆ ماڵانەو بەنرخی پێشو نیوەكەی دیكەی بە بازرگانی دەفرۆشرێت كە بەپێی خواستی بازاڕ هەر نرخی گران دەبێت. 
وتوشیەتی: كۆی بەرهەمی غازی ماڵان بە گرێبەستی ساڵانە دەفرۆشرێتە كۆمپانیا تۆنی بە 375 دۆلار، كۆمپانیاش نیوەی غازەكە دەداتە كارگەكان بە هەمان نرخ و كارگەكان قازانجێك دەخەنەسەری، نیوەی دیكەشی بە بازرگانی دەفرۆشێت و لە نرخ ئازاد كراوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group