نەوا-
كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی باران باریی رابردوەوە، ئاوی تەواوی بەنداوەكانی هەرێم بەرزبونەتەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم راگەیەندراوێكدا، رەوشی بەنداوەكانی بڵاوكردوەتەوە و بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، تەواوی بەنداوە بچوكەكانی هەرێم سەرڕێژیان كردوە و بەنداوەكانی دهۆك یەك مەتر، دوكان 83 سانتیمەتر و دەربەندیخانیش 35 سانتیمەتر ئاستی ئاوەكەی بەرزبوەتەوە. وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەكرێت و داواش لە هاوڵاتیان دەكات بەهۆی زیادبونی ئاوەوە لە سیروان و كەناراوەكانی خواروو و لە بەنداوەكان دوربكەونەوە و خۆیان بپارێزن.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەوەشیخستوەتەڕوو، پلانی كۆگاكردن و بەردانەوەی ئاو زانستیانە و سەركەوتوانە بەڕێوەدەچێت و هیچ مەترسییەك لەسەر بەنداوەكان نییە.