ئەو خواردنەوانەی یارمەتی خەوێكی ئارام دەدەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ
لەگەڵ خێرابوونی ڕیتمی ژیانی ڕۆژانە، دەستكەوتنی خەوێكی ئارام بووەتە تەحەدایەك بۆ زۆر كەس.
ڕاپۆرتە تەندروستییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە هەندێك خواردنەوەی سروشتی پێش خەوتن ڕۆڵێكی كاریگەر دەگێڕن لە ئارامكردنەوەی جەستە و مێشكدا، گرنگترینیان ئەمانەن:
چای بەیبوون ماددەی "ئەپیجینین"ی تێدایە كە دڵەڕاوكێ كەمدەكاتەوە و یارمەتی حەسانەوە دەدات.
شەربەتی گێلاسی ترش: بە شێوەیەكی سروشتی "میلاتۆنین"ی تێدایە، كە هۆرمۆنی بەرپرسە لە ڕێكخستنی كاتی خەوتن.
چای ڕەگی ڤالێریان (ناردیین): وەك هێوركەرەوەیەكی سروشتی بۆ كۆئەندامی دەمار بەكاردێت.
شیری گەرم: ترشی ئەمینی "تریپتۆفان"ی تێدایە كە یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی بەختەوەری و خەو دەدات.
شیری بادەم: دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم كە ماسولكەكان خاو دەكاتەوە.
شیری زێڕین (تێكەڵەی زەردەچەوە و شیر): دژە هەوكردنە و یارمەتی جێگیربوونی ئاستی شەكرە دەدات لە كاتی خەودا.
سمووسی مۆز: مۆز و شیر بەیەكەوە بڕێكی باش مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم بۆ جەستە دابین دەكەن.
چای ئەشواگاندا و لاڤێندەر: هەردووكیان بە بۆن و تایبەتمەندییە هێوركەرەوەكانیان ناسراون و كوالێتی خەو باشتر دەكەن.
ئاو: ڕێگری لە وشكبوونەوەی جەستە دەكات، بەڵام باشترە پێش خەوتن زۆری لێ نەخورێتەوە بۆ ئەوەی خەو نەپسێنێت