عیراقچی: تیشكدانەوەی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر بۆ تەواوی وڵاتانی كەنداو دەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران هیچ كاتێك رەتی نەكردۆتەوە بچێتە ئیسلام ئاباد، وڵاتەكەی مەرجی ئەوەیە بەیەكجاری كۆتایی بەو جەنگە بێت كە بەسەریدا  سەپێنراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای سوپاسكردن بۆ هەوڵەكانی پاكستان رایگەیاندوە، حكومەتی ئێران نیگەرانە لە مەرجەكانی كۆتاییهێنان بەو جەنگەی سەپێنراوەو میدیاكانی ئەمریكا هەڵوێستی وڵاتەكەی سەبارەت بە دانوستانەكان دەشێوێنن.
باسی لەوەشكردوە، تاوەكو ئێستا ئەمریكاو ئیسرائیل چوارجار هێرشیان كردوەتە سەر وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر، تیشكدانەوەی وێستگەی ئەتۆمییەكەش بۆ تەواوی وڵاتانی كەنداو دەبێت نەك تەنها تاران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group