نەوا-
بەشێك لە ماڵپەڕە عەرەبییەكان بڵاویانكردوەتەوە، بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە سۆشیال میدیا بڵاوبوەتەوە كۆمەڵێك مێرمنداڵ لە عیراق درۆنێكی تێكشكاو كە كەوتوەتە خوارەوە لەڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆكەوە بۆ فرۆشتن دایانناوە، ئەمەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
باسیان لەوەشكردوە، لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوتوە كە گەنجەكان درۆنەكەیان لە سۆشیال میدیا بۆ فرۆشتن نمایش كردوە، ئەم روداوە پرسیاری لەسەر چۆنیەتی كەوتنە دەستی ئەو درۆنە بۆ خەڵكی مەدەنی و بەتایبەت بۆ مێرمنداڵان وروژاندوەو نیگەرانی لەبارەی سەلامەتی گشتی و ئەگەری بازرگانی نایاسایی بەكەرەستەی سەربازیی لێكەوتوەتەوە.