نەوا-
جۆزێف عۆن سەرۆك كۆماری لوبنان رایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان حزبوڵڵاو ئیسرائیلەوە تائێستا یەك هەزارو 400 كەس كوژراون و چوار هەزار كەسی دیكەش بریندار بون.
سەرۆك كۆماری لوبنان راشیگەیاند، جگە لە كوژراو و بریندارەكان یەك ملیۆن و 200 هەزار كەس ئاوارە بون و هەزاران خانو و یەكەی نیشتەجێبون لە سەرتاسەری وڵاتدا وێران كراون.
جۆزێف عۆن ئیدانەی هێرشەكانی ئیسرائیلی كردو وتی: رێز لە یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەكان و رێككەوتننامەكانی جنێف ناگرێت، ئیسرائیل دەیەوێت ئەوەی لە غەزە ئەنجامیدا لە باشوری لوبنانیش دوبارەی بكاتەوە ئەركی دەسەڵاتدارانی وڵاتیشە رێگری لە دوبارەبونەوەی ئەو كارەساتە بكەن.