وەزارەتی دارایی زیاتر لە 43 ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نارد

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئازار خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عیراق.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوە، 43 ملیارو 94 ملیۆن و 141 هەزار دیناریان وەك داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئازار بەشێوەی كاش خستوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
جێی ئاماژەیە، رۆژی سێشەممە 7/4 محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق وەزیری دارایی راسپارد بە ناردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group