چاوەڕوان دەكرێت رۆژی هەینی یەكەمین دانوستاندنی نێوان واشنتۆن و تاران ئەنجام بدرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە بڵاویكردەوە، چاوەڕوان دەكرێت رۆژی هەینی 10/4 یەكەمین دانوستاندنی روبەڕوی نێوان واشنتۆن و تاران لە ئیسلام ئاباد ئەنجام بدرێت.
سەرچاوەكانی وتوشیانە، ستیڤ ویتكۆف نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رۆڵێكی گرنگی هەبوە لە پرۆسەی گەیشتن بە ئاگربەستە كاتییە دوو هەفتەییەكە، هەروەها جارد كوشنەری نزیك لە ترەمپ و راوێژكاری پێشوی باڵای سەرۆكی ئەمریكا بەشداری دانوستاندنەكان بوە.
ماڵپەڕەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە چاوەڕوان دەكرێت جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەرۆكایەتی شاندی وڵاتەكەی بكات لەو گفتوگۆیانەی بڕیارە ئەنجامبدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group