شۆفێرانی تاكسی دهۆك نیگەرانن لەكاركردنی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكان

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ژمارەیەك لەشۆفێرانی تاكسی هێڵی گواستنەوەی نێوان دهۆك- زاخۆ كۆبونەوەو نیگەرانیان دەربڕی بەرامبەر بە زیادبونی كاركردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت كە بەشێوەیەكی نایاسایی كار دەكەن و سەرچاوەی بژێویی ئەوانیان بڕیوە.
بەوتەی ئەو شۆفێرانە، ئەوان پێشتر بەبڕە پارەیەكی زۆر هێڵەكەیان كڕیوە، بەڵام ئێستا بەهۆی فەرامۆشكردنی كێشەكانیان و رێگەنەگرتن لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكان بەهای هێڵەكانیان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.
ئاشكراشیانكردوە، لەڕابردودا كڕینی هێڵێك بە 10 هەزار دۆلار دەستنەكەوتوە، بەڵام ئێستا نرخەكەی بۆ نزیكەی هەزار دۆلار دابەزیوە، چەندینجاریش داواكارییان گەیاندوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان نەنراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group