سودانی بۆ ماكرۆن: ئەو كەسانەمان دەستگیركرد كە تێوەگلاون لە كوشتنی سەربازێكی فڕەنسی

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستگیركردنی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند كە تێوەگلاون لە بەئامانجگرتنی شوێنێك لە هەولێر كە بوەهۆی كوژرانی سەربازێكی فڕەنسی.
محەمەد شیاع سودانی لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فڕەنسا باسیان لە دۆخی گشتی ناوچەكە و هەوڵەكان بۆ ڕاگرتنی ململانێكان كرد، سودانی راشیگەیاند، ئەو كەسانەی دەستیان لە هێرشەكەدا هەبوە دەستگیركراون.
هەروەها سودانی جەختی لە گرنگی كاركردن بۆ پاراستنی ئاگربەست كردەوە، كە هاوكارە بۆ بەهێزكردنی سەقامگیری ناوچەكە و جیهان.
هەروەها، باسی لە هەوڵەكانی هێزە عێراقییەكان و سەركەوتنەكانیان كرد لە دەستگیركردنی ئەو كەسانەی دەستیان هەبوە لە هەڵدانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كە شوێنێكی لە نزیك هەولێر كردە ئامانج كە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش تێیدا ئامادەبون، لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی فڕەنسی كوژرا، ئەوەش پابەندبونی دەوڵەت پشتڕاست دەكاتەوە بۆ بەهێزكردنی جێبەجێكردنی یاسا لە سەرتاسەری عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group