وەزارەتی پەروەردەی عیراق گۆڕانكاری لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا كردو بابەتەكانی كەمكردەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی عیراق بە فەرمی گۆڕانكاری و وادەی نوێی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی بۆ سەرجەم قۆناغەكانی  خوێندن بڵاوكردەوە كە تێیدا كاتی تاقیكردنەوەكانی پێشخستوە.
وەزارەتی پەروەردەی عیراق خشتەی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی كۆتایی ئەمساڵی بڵاوكردەوە كە بەپێی خشتەكە  شەشەمی بنەڕەتی تاقیكردنەوەكانیان لە 12/5 دەستپێدەكات و هەرچی سێیەمی ناوەندییشە تاقیكردنەوەكانیان لە 20/5 و شەشەمی ئامادەییش بەزانستی و وێژەییەوە تاقیكردنەوەكانیان لە 13/6 دەستپێدەكات.
هەروەها وەزارەتەكە بڕیاریداوە بەكەمكردنەوەی هەندێك لەبابەتەكانی خوێندن بۆ پۆلە كۆتاكان و جەختیكردوەتەوە رەچاوی بارودۆخی ئێستا كراوەو گۆڕانكارییەكانیش تەنها بۆ ئەمساڵ

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group