"جگە لەمالكی و سودانی هیچ كاندیدێكی تر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق نییە"
7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
بەها ئەعرەجی سەرۆكی فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاندوە، بژاردەكانی كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق تەنها لە نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی ئێستاو نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسادایە.
ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشكردوە، چەندین دەنگۆ لەبارەی كاندیدكردنی هەندێك ناوی دیكە بڵاوكراونەتەوە، بەڵام بژاردەكان تەنها لەنێوان سودانی و مالیكی چڕبوەتەوەو هیچ ناوێكی دیكە لە ئارادا نییە.
پێشتر عەبدولڕەحمان جەزائیری سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندبو كە مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان تێبینی لەسەر دوبارە كاندیدكردنەوەی سودانی هەیە، جگە لەوەی ڤیتۆیەكی دەرەكیش لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە راگەیەنراوە.