ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق 3.3 ملیۆن بەرمیل كەمیكردوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

دوای كردنەوەی گەروی هورمز، عیراق لە رێگەی بەندەرەكانی باشورەوە دەستیكردەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت و یەكەم كەشتی نەوتهەڵگریش، نەوتی عیراق بۆ ڤێتنام دەگوازێتەوە بڕیاریشە بۆ چەندین وڵاتی دیكە نەوت هەناردە بكرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسانی عیراقەوە بڵاوكرانەتەوە، كەشتییەكی نەوتهەڵگر گەیشتوەتە بەندەرەكانی باشوری عیراق و دەستی بە باركردنی نەوت كردوەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ئاستی بەرهەمهێنان نزیكەی 1.6 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێكدا كە 3.3 ملیۆن بەرمیل كەمترە لەو ئاستەی لەمانگی شوباتدا تۆمار كراوە، بەمەش داهاتی عیراق بەرێژەی %70 كەمیكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group