حكومەتی عیراق مەترسی كەمبونەوەی كارەبای لە وەرزی هاویندا هەیە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند، كەمبونەوەی گازی نیشتمانی بۆ كەمتر لە نیوە وایكردوە لەگەڵ وەزارەتی نەوت كار بكەن بۆ دابینكردنی گازوایل وەك سوتەمەنی بەدیل بۆ كارپێكردنی وێستگەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەرچی ئێستا بەهۆی گەیشتنی 21 ملیۆن مەتر سێجا گازی ئێران دۆخەكە تا رادەیەك جێگیرە، بەڵام مەترسییەكان بۆ وەرزی هاوین بەردەوامن.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق باسی لەوەشكردوە، لەگەڵ گەیشتن بە لوتكەی گەرماو زیادبونی فشارەكان، پێویستیان بە زیادكردنی گازی هاوردەكراوی ئێران و بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی گازی ناوخۆیی دەبێت بۆئەوەی بتوانن كۆنتڕۆڵی وێستگەكان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group