نەوا-
ئالبین كورتی سەرۆك وەزیرانی كۆسۆڤۆ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە، لەكاتی راگەیاندنی بڕیارەكەشدا رایگەیاند: سوپای پاسداران بە قەوارەیەك ناسراوە كە تیرۆرو توندوتیژیی وەك ئامرازێك لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا بەكاردەهێنێت و یارمەتیدەرە بۆ ناسەقامگیریی ناوچەكەو جیهان.
وتیشی: بەم بڕیارە كۆسۆڤۆ پێگەی خۆی لە پشتیوانیكردن لەئاسایشی نێودەوڵەتی و بەها دیموكراسیەكان و مافەكانی مرۆڤ بەهێزتر دەكات، هەروەها پاڵشتی لە هاوپەیمانە ستراتیژییەكانی دەكات لە شەڕی دژ بە تیرۆر.