حكومەتی هەرێم داوای نزیكەی 2 ملیار دینار وەك خەرجی ئاو و كارەبای كەمپەكان لە عێراق دەكات
6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عەلی جیهانگیر وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای نزیكەی 2 ملیار دینار پارەی ئاو و كارەبای كەمپەكان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئەو بابەتە لیژنەیەك پێكهێنراوە و لەسەر بنەمای كارەكانی ئەو لیژنەیە، رێكار و بڕیاری پێویست دەدرێت.
عەلی جیهانگیر باسی لەوەش كرد، جگە لە پارەی ئاو و كارەبا، پرسێكی دیكە هەیە كە پەیوەندی بە زەویی كەمپەكانەوە هەیە و ئەو خاوەن زەوییانەی كەمپەكان لەسەر زەوییەكانیان دروستكراوە، داوای قەرەبوو و كرێی زەوییەكانیان دەكەن.