100 ملیار دینار لە ژێرخانی كارەبای هەولێردا خەرج دەكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبا بڵاویكردۆتەوە، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا بە ئامادەبونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسە ئیدارییەكانی هەولێر كۆبۆوەو بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی سێ وێستگەی 132كەی ڤی كارەبا كرا كە بڕیارە لە ناوچەكانی تیمارو شەمامك و هەشتی حەسارۆك دابنرێن.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا جەخت لەوەشكراوەتەوە، دانانی ئەم سێ وێستگانە بە تێچوی نزیكەی 100ملیار دینارەو لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانە دێت كە بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەباو فراوانبونی شارو زۆربونی پێداویستییەكان و پڕۆژەی روناكی لە شاری هەولێرو دەوروبەری گرنگە، هەر راستەوخۆ دوای كۆبونەوەكەش تیمە پەیوەندیدارەكان دەستیان بەكارەكانیان كردوە بۆ جێبەجێكردنی هەر سێ پڕۆژەكە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group