حاجیانی هەرێم بە فڕۆكە گەشتی سعودیە دەكەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دوای هەوڵێكی زۆر لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عیراق، بڕیاردرا حاجیانی كوردستان تا سنوری عەرعەر بەپاس بچن، لەوێشەوە بۆ فڕۆكەخانەی جەدە لە وڵاتی عەرەبستانی سعودیە بە فڕۆكە گەشت بكەن.
راشیگەیاندوە، ئەم بڕیارە لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری حاجیانی كوردستان و گەیاندنیانە بەسەلامەترین رێگا بۆ مەككەی پیرۆز.
ئاشكراشیكردوە، هەر لە كوردستانەوە حاجیان جانتاكانیان بەڕێگەی بارهەڵگر دەبرێتە شاری مەككەو رەنگە پێش گەیشتنی خۆیان جانتاكانیان بگات بەهۆتێل ئەمەش بۆئەوەیە حاجیان بەوپەڕی ئاسودەیی گەشتەكەیان ئەنجام بدەن، بڕیاریشە رۆژی 12ی ئایار یەكەم گەشت بەفڕۆكە دەستپێبكات و لەماوەی سێ رۆژ تەواودا حاجیان گەشت دەكەن بۆ وڵاتی سعودیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group