عەباس عێراقچی: سیاسەتەكانی ئەمریكا بووەتە هۆی دواكەوتنی دانوستانەكان

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لیدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی فەرمیی ئێران "ئێرنا" بڵاویكردووەتەوە و رایگەیاندوە، ئامانجی سەردانەكەی بۆ روسیا راوێژكردن بووە لەگەڵ دۆستە رووسەكان سەبارەت بەو رووداوانەی لە كاتی جەنگدا روویانداوە و ئەوانەشی ئێستا لە ئارادان، وەك ئاماژەیەك بۆ ئامادەكارییەكانی قۆناخی دوای ململانێكان.
باسی لەوەشكرد، سیاسەت و رێبازی ئەمریكا بووەتە هۆی دواكەوتنی ئەو دانوستانانەی كە بڕیاربوو لە ئیسلام ئاباد ئەنجام بدرێن، رونیشیكردەوە، گەڕەكانی پێشووی دانوستان، سەرەڕای هەبوونی هەندێك پێشكەوتن، بەهۆی داواكارییە زیاد لە پێویستەكانی واشنتنەوە نەیانتوانیوە ئامانجەكانیان بپێكن.
لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، گومانی خستە سەر روونیی ناوەندەكانی بڕیار لە ناوخۆی ئێران و رایگەیاند، ئەو شڵەژان و سەرلێشێواوییەی لە ناوخۆی ئێراندا هەیە، گەیشتن بە هەر جۆرە رێككەوتنێك قورستر دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group