ئەو ڤایرۆسەی لەناو منداڵاندا بڵاوبوەتەوە جێی مەترسی نییە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆیان زاهیر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، ڤایرۆسێك لەناو منداڵاندا بڵاوبوەتەوە پێی دەوتریت ڤایرۆسی (دەم و دەست و قاچ) هیچ مەترسییەكی نییەو سوڕی نەخۆشییەكە نزیكەی 10 رۆژ دەخایەنێت كە هەفتەی یەكەم كەمێك قورسە، چونكە منداڵەكە خواردنی بەتەواوی كەمدەبێتەوە بەهۆی برینەكانی ناو دەمییەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری سلێمانی بۆ سایتی فەرمی یەكێتی راشیگەیاندوە، ڤایرۆسەكە نوێ نییە هەمو ساڵێك لەم وەرزەدا بڵاودەبێتەوە هاوكات لە منداڵێكەوە بۆ منداڵێكی تر دەگوازرێتەوە، بەڵام جێی مەترسی نیەو دڵنیایی دەدەنە دایبابان ڤایرۆسەكە قورس نییەو كەمترین منداڵیان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە داخڵی نەخۆشخانە كردوە، تەنها ئەو منداڵانە نەبێت كە بەهیچ جۆرێك خواردن ناخۆن و بێهێز بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group