نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، حكومەت بڕی9 ترلیۆن دیناری بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان قەرز كردووە.
عودەی عەواد سەرۆكی كوتلەی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی رەوشی دارایی و سیاسی عیراق رایگەیاندوە، حكومەت لە مانگی یەكەوە تا ئێستا بڕی نۆ تریلیۆن دیناری لەناوخۆی وڵاتەكەیی قەرز كردووە.
باسی لەوەشكردوە، ئەو قەرزە بۆ داپۆشینی كورتهێنانی بودجە و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بووە.
عەواد ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكاری سەرەكی ئەو قەرزە دەگەرێتەوە بۆ داخستنی گەروی هورمز و راوەستانی هەناردەكردنی نەوت، نەك زیادبوونی خەرجییەكانی حكومەت.