ئۆباما: پێویستە ترەمپ رێز لە شكۆی مرۆڤ بگرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
باراك ئۆباما سەرۆكی پێشوتری ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، پێویستە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رێز لە شكۆی مرۆڤ بگرێت، ئەو سەركردایەتیەی ئەمریكا كە ترەمپ نوێنەرایەتی دەكات نەك تەنها لەناو سنورەكاندا، بەڵكو لەودیو سنورەكانیشەوە دەبێت رەنگدانەوەی رێزێكی بنەڕەتی بێت بۆ شكۆی مرۆڤ.
ئۆباما وتوشیەتی: خۆنەپاراستن لە خۆبەگەورەزانین و تەنها رەچاوكردنی بەرژەوەندیی تایبەت رەنگە هەڵەی لێبكەوێتەوە، چاككردنەوەی ئەو زیانانەی بەر سیستمی نێودەوڵەتی دەكەون قورس دەبێت.
سەرۆكی پێشوتری ئەمریكا باسی لەوەشكردوە، پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەمان ئەو بەڵگانەی لەبارەی ئێران پێشكەشی ترەمپی كردون، پێشكەش ئەویشی كردوە، بەڵام بۆچونی جیاواز لەنێوان ئەو و ناتانیاهۆدا هەبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group