نەوا-
عەلی دیفاعی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراق بە رووداوی راگەیاندوە، پۆستە وەزارییەكان بەگوێرەی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان دابەش دەكرێن.
وتوشیەتی: چوارچێوەی هەماهەنگی بەو پێیەی 189 كورسی هەیە، 13 وەزارەتی بەردەكەوێت سوننەكانیش بە 76 كورسی پێنج وەزارەت و كوردیش چوار پۆستی وەزارییان بەردەكەوێت پۆستێكیش بۆ كەمینەكانە.
سەبارەت بە پشكی كورد وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئاماژەی بەوەشكردوە، بەگوێرەی دوایین گفتوگۆكان پۆستەكانی وەزارەتی دەرەوە، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، دادو ژینگە بۆ كورد دەبن، بەڵام هێشتا بەشێوەی 100٪ یەكلایی نەبوەتەوە.