لێدوانەكانی ترەمپ نرخی نەوتی بۆ خوار 100 دۆلار دابەزاند

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ماڵپەڕێكی تایبەت بە داتای نەوت بڵاویكردۆتەوە، نەوتی خاو بۆ دوەم رۆژی زیان لە نرخەكەی بەردەوامە، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە ئەمریكا پلانەكەی بۆ بەڕێكردنی كەشتیەكان لە گەروی هورمزەوە دەوەستێنێت.
ماڵپەڕەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئەم هەواڵە بوە هۆی ئەوەی چاوەڕوان بكرێت كە رەنگە رێككەوتنی ئاشتی لە ئارادا بێت، ئەمەش نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 107 دۆلارو نرخی نەوتی رۆژئاوای تێكساس ئینتەرمیدێت بۆ ژێر 100 دۆلار دادەبەزێنێت، لە كاتی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵەدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 98 دۆلارو 55 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە، لەگەڵ ئێران رێككەوتون كە لەكاتێكدا گەمارۆكە بە تەواوی هێزو كاریگەرییەكانیەوە دەمێنێتەوە، پڕۆژەی ئازادی  بۆ ماوەیەكی كورت دەوەستێت بۆئەوەی بزانرێت ئایا دەتوانرێت رێككەوتنەكە كۆتایی پێبهێنرێت و واژۆبكرێت یان نا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group