نەوا-
بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراك لە سلێمانی بریكارەكانی خۆراكی ناو شار و دەرەوەی شار لە رێنمایەك ئاگادار دەكاتەوە.
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری بازرگانی و خۆراك لە سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئاگاداری گشت بریكارەكانی ناوشار و دەرەوەی شار دەكرێتەوە، كە پێویستە بۆ مەبەستی نوێكردنەوەی ناسنامەی بریكاری (هەوییە) بۆ ساڵی 2026-2027 بڕی 25 هەزار دینار ڕادەستی "بانكی جنووب" بكەن.
رونیشیكردەوە، ئەم بڕە پارەیە تەنها بۆ چاپكردنی هەوییەی بریكارەكانە و پێویستە لەگەڵ سەڵەی خۆراكی سێیەمدا ڕادەست بكرێت.