نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان و ماتۆڕسكیلەكان لە رێگای هەولێر-هەریر دەركرد.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری شوفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیلی كردەوە كە بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی گەشتیاران و رووداوەكانی هاتووچۆ و دروستنەبوونی جەنجاڵی لەو رێگایانەی بە ناوچە گەشتیارییەكاندا تێدەپەڕن، بڕیار دراوە بە قەدەغەكردنی هاتووچۆیان لە رێگای "هەولێر بۆ هەریر" و بەپێچەوانەشەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، قەدەغەكردنەكە لە رۆژانی پێنجشەممە كاتژمێر (12:00)ی نیوەڕۆ تاوەكو (1:00)ی شەو دەبێت،هەروەها، رۆژانی هەینی لە كاتژمێر (7:00)ی بەیانی تاوەكو (1:00)ی شەو.
هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شوفێران كە هەر كەسێك سەرپێچیی ئەم بڕیارە بكات، لە ڕێگەی كامێراكانی چاودێریی (خاڵ بۆ خاڵ) سزای دارایی بۆ تۆمار دەكرێت.