نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت سبەینێ تۆز و خۆڵێكی سوك ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و دەشتاییەكانی باشوری هەرێم بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوریەكان هەییە، هەروەها پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە.
سەبارەت بە كەشی سبەی پێنجشەممە كەشناسی دەڵێت، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان لە هەندێك ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵێكی سوك لەسەر بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دەشتاییەكانی باشوری هەرێم هەیە و پلەكانی گەرماش كەمێك نزم دەبێتەوە .