بەشە گازوایلی كەركوك زیاد كرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگای كەركوك بڵاویكردەوە، بە هەوڵی محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركوك دوای زنجیرەیەك سەردان بۆ بەغدای پایتەخت و نوسراوی فەرمی بەشە گازوایلی پارێزگای كەركوك زیادكراو حسێن تاڵب عەبود بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان رێنماییدا بە زیادكردنی بەشە بەرهەمی گازوایل بۆ پارێزگاكە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پارێزگاری كەركوك سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردن و دەستەی ئامادەكردن لە كۆمپانیاكە كردوە بۆ پشتگیریكردنیان لە خزمەتكردنی دانیشتوانی پارێزگاكەو هاوكات سوپاسی بەڕێوەبەری لقی كەركوكی كردوە بۆ پەیوەندی بەردەوام بۆ زیادكردنی ئەم بەشە كە كاریگەری دەبێت لە دابینكردنی سوتەمەنی بۆ موەلیدەكان و ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە گازوایل بەكاردەهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group