مەزڵووم عەبدی: ئەگەری هەییە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان كۆببمەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر" ڕایگەیاند كە ئامادەكاری بۆ سەردانێكی توركیا دەكەن.
باسی لەوەشكرد، ئەگەری هەیە لە ماوەی داهاتوودا دیدارێك لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، كە لە زیندانی ئیمرالی لە توركیا دەستبەسەرە، ئەنجام بدرێت.
وتیشی، پرۆسەی یەكخستنی هێزە سەربازییەكان و دامەزراوەكانی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە چوارچێوەی دامەزراوەكانی دەوڵەتی سووریادا بەردەوامە، لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچە كوردییەكان.
سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستیش، مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند،  من ئەو پۆستانەی كە دیمەشق پێشنیاری كردبوون ڕەتمكردنەوە، چونكە ئێستا سەرنجمان لەسەر تەواوكردنی پرۆسەی تێكەڵبوون و بەهێزكردنی یەكڕیزیی كوردە.
لە وەڵامی لێدوانەكەی ئەمدواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاش كە وتبووی ئەگەر كورد پارەیان بدرێتێ باش شەڕ دەكەن، مەزڵووم عەبدی وتی كە زانیاریی هەڵە بە ترەمپ دراوە و ئەو تۆمەتەی كە هێزەكانیان بەكرێگیراون ڕەتكردەوە و جەختی كردەوە، هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا تەنیا بۆ شەڕی دژی داعش تەرخان كرابوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group