دادگای رەسافە دادگاییكردنی عەجاج تكریتی دواخست

07/05/2026

بە بڕیاری دادگای رەسافە دادگاییكردنی عەجاج ئەحمەد حەردان ئەلتكریتی ئەفسەرو بەڕێوەبەری پێشوی زیندانی نوگرە سەلمان بۆ 14/5 دواخراوە، لەكاتێكدا وتە 25 شاهیدحاڵ وەرگیراون.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، عەجاج تكریتی نكوڵی لە بەشێك لەو تاوانانەدا كردوە كە لە نوگرەسەلمان ئەنجامدراوە، هەربۆیە دادگا دانیشتنەكەی دواخستوە تاوەكو لێكۆڵینەوەی زیاتر لە دۆسیەكەدا دەكەن، لە هەمانكاتدا بەشێكی زۆری ئامادەبوان باسیان لەو تاوانانە كردوە كە عەجاج تكریتی لە زیندانەكەدا ئەنجامیداوە.
هەرلەوبارەیەوە ئەیاد كاكەیی پارێزەری دۆسیەی عەجاج رایگەیاندوە، عەجاج كە بەڕێوەبەری زیندانی نوگرەسەلمان بوە دانی بە سەرجەم تاوانەكانیدا ناوە كە تاوانەكانی بریتین لە ئەشكەنجەدان و برسیكردن و دەسترێژیكردنە سەر ژنان و چەندین تاوانی دیكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group