ترەمپ: پێویستمان بە یارمەتی پەكین نییە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسەكانی هەواڵ لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایان بڵاوكردوەتەوە پێشئەوەی بەرەو وڵاتی چین بەڕێبكەوێت و لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبێتەوە، ترەمپ پێش گەشتەكەی وتویەتی پێشبینی ناكات پێویستیان بە یارمەتی پەكین هەبێت بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران و نەهێشتنی دەستی تاران لەسەر گەروی هورمز.
ئەوەش رونكراوەتەوە كە ترەمپ لە قسەكانیدا پێش رۆشتنی لە واشنتۆنەوە بۆ چین رۆڵی چینی كەمكردۆتەوە كە توانای هەبێت لە چارەسەركردنی ململانێك و كردنەوەی هاتوچۆی دەریایی لە گەروی هورمزدا  كە گواستنەوەی یەك لەسەر پێنجی نەوتی جیهان پێكدەهێنێت.
ئاژانسەكان ئەوەشیان بڵاویكردوەتەوە كە واشنتۆن داوایكردوە لە تاران بەرنامە ئەتۆمییەكەی هەڵبوەشێنێتەوەو فشارەكانی هاتوچۆی بازرگانی لەسەر گەروی هورمز هەڵبگرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە ئێران داوای قەرەبوكردنەوەی زیانەكانی جەنگ و كۆتاییهێنانی بە گەمارۆی ئەمریكاو وەستاندنی شەڕەكانی لە هەمو بەرەكاندا كردوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group