WHO: ڤایرۆسی هانتا مەترسی گەورەی نییە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ئاشكرایكرد، دوای هەڵسەنگداندنەكانیان، بۆ ڤایرۆسی هانتا، بۆیان دەركەوتوە ڤایرۆسەكە مەترسی گەورەی نییە.
ڕێكخراوەكە باسی لەوەشكردوە، كە لەسەر بنەمای نوێترین زانیارییە بەردەستەكان، دووبارە هەڵسەنگاندنیان بۆ مەترسییەكانی سەر تەندروستی گشتی كردووەتەوە و دەركەوتووە، كە هێشتا مەترسییەكە لەسەر ئاستی جیهان بە نزمی ماوەتەوە.
رونیشكراوەتەوە، سەرەڕای ئەگەری تووشبوونی كەسانی تر لەناو سەرنشینان و تیمی كەشتییەكەدا پێش جێبەجێكردنی رێكارەكانی كۆنتڕۆڵكردن، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت دوای دابەزینی سەرنشینەكان و گرتنەبەری رێوشوێنی چاودێری، مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group